بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - د.موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، داوایان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى عێراق‌و حکومه‌تى هه‌رێم کردوه ڕێگه بهدیپۆرتکردنهوهى په‌نابه‌ره‌کان نه‌درێت بۆ عێراق‌و هه‌رێم تا ئه‌وانه له‌دادگا سکاڵا تۆماردهکهنو ده‌توانن داواى مافه‌کانیان بکه‌ن.
ناوبراو ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، داوایان له‌ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى مه‌ده‌نى عێراقى کردووه ڕێگه بهنیشتنهوهى ئه‌و فڕۆکه‌یه نه‌درێت که ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى تێدایه‌و پێویسته ئه‌گه‌ر له‌به‌غدا ڕێگه‌نه‌درا فڕۆکه‌که بنیشێته‌وه لهههولێریشهوه ڕێگه بهنیشتنهوهى فڕۆکه‌که نه‌درێت.
حکومه‌تى به‌ریتانیا بڕیاریداوه ڕِۆژى 31ى 5ى 2022 ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌رى عێراق به‌زۆر بنێرێته‌وه ههرێمو فڕۆکه‌خانه‌ى دیاریکراو فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره بۆ دیپۆرتکردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ره‌کان.
342/